Talk:Tageuo (Shahnameh)

Page contents not supported in other languages.
From Wikipedia, the free encyclopedia

گوندی شێخمەموودیان[edit]

یەکێکە لە گوندە جوان و سەرنجڕاکێشەکانی کوردستان گوندی شێخمەموودیانە، ناوچەیەکی دارستانی چڕ.

ئەم گوندە بە 71 کیلۆمەتر لە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی شاری هەولێر، لە بناری چیای بەنی هەریر لە ژێر کەپکی حەمەد ئاغا هەڵکەوتووە. گوندی شێخمەموودیان، هەردوو ناوچەی دەشتی هەریر و دۆڵی بالیسانی پێکەوە بەستووەتەوە.

خەڵکی ئەم گوندە بەزۆری بە ئاژەڵداری و کشتووکاڵەوە خەریکن، ناوچەیەکی بەپیتی گەنم و جۆیە، هەروەها خەڵکی گوندەکە بە باخ و باخات، سەوزایی گوندەکەیان زیاتر کردووە.

ئاژەڵداری ژیانی زۆربەی خەڵکی ئەم گوندەی پێکهێناوە. گوندی شێخمەموودیان لە 300 ماڵ پێکهاتووە، لەسەردەمی حیزبی بەعس جارێک سووتێنراوەو 3 جاریش خاپوورکراوە.

لە گوندەکاە دارتوو و جۆرەها میوەی دیکە هەیە، کاتێک ئێوارەدادێت، منداڵان لەنێو گوندەکە خەریکی یاریکردن دەبن. — Preceding unsigned comment added by Barzan Mohammed (talkcontribs) 15:01, 31 March 2020 (UTC)[reply]